سەردێڕ:

سبەی لەم پارێزگایانە پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت

PM:08:01:09/02/2026

4260 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پارەی کارمەندانی سەر سندوق خراوەتە سەر کارتەکانی ماستەرکارد و سبەی سێشەممە کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی دهۆک، بەسڕە، میسان دەتوانن لە رێگەی ٤١ بنکەی تۆمارکردنەوە پارەکان وەربگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی خستنە سەر حیسابی (تەغزییە)ی کارتەکانی ماستەرکارد بۆ پاداشتی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی دەنگداندا بەشداربوون، دەستیپێکردووە.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕە پارەی پێویست خراوەتە سەر کارتی فەرمانبەرانی سێ پارێزگا، کە بریتین لە (دهۆک، بەسڕە، میسان).

دەشڵێت، بڕیارە سبەی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، کارتەکان لە ڕێگەی بنکەکانی تۆمارکردنەوە دابەش بکرێن، هەنگاوی یەکەمی دابەشکردنەکە لەپارێزگای دهۆک لە رێگەی ٤١ بنکەی تۆمارکردن لە هەر پارێزگایەک ئەنجامدەدرێت و لە بەسرەش لە رێگەی ٧٦ بنکەی تۆمارکردنەوە کارتەکان دەدرێنەوە بە فەرمانبەران.

هاوکات کۆمسیۆن داوا لە کارمەندانی سەر سندووق لەو سێ پارێزگایە دەکات، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ وەرگرتنی کارتەکانیان.

باسی لەوەش کرد، کۆمسیۆن لەگەڵ بانکی رافیدەین بەردەوامە بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی کارتەکان لە پارێزگاکانی دیکەدا، کە تا ئێستا ٩٠٪ـی کارتەکان گەیشتوونەتە نووسینگەی پارێزگاکان، دڵنیاییشی دا کە بەپێی ریزبەندی و دوای تەواوبوونی رێکارەکان، بڕە پارەکان دەخرێنە سەر کارتەکانی دیکەش.













گەلەری