لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرمیان ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجێکی ٢٦ ساڵانەوە و تەرمەکی رەوانی پزیشکی داد کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی شارەوانی دووی کەلار لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.
هاتووچۆی گەرمیانیش لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی
شارەوانی دوو لە کەلار رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان بارھەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە
و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە،
تەمەنی ٢٦ ساڵە.
باسی لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی گەنجەکەش
رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.