سەردێڕ:

هەڵوێستێکی نوێ لە نوری مالیکەوە بەرامبەر ئەمریکا

PM:06:26:09/02/2026

692 جار خوێندراوەتەوە

نوری مالیکی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوەو دەڵێت، عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و ئامادەن پارێزگاری لە پەیوەندیی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، نوری مالیکی پێشوازیکرد لە ڤکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، نوری مالیکی لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی، "عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و هەردوو وڵات رێککەوتنێکیان لەبارەی چوارچێوەی ستراتیژی بەمەبەستی پێشخستنی هەماهەنگییەکان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پێشخستنی تواناکانی عێراق لەسەرجە، بوارەکان واژۆکردووە، پێویستە لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو رێکەوتنە کارابکرێت ".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، نوری مالیکی جەختیشی کردووەتەوە کە عێراق ئامادەیە پارێزگاری لە پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکات.

ئەوەشیخستەڕوو، عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگ بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیڕەو دەکات.













گەلەری