PM:04:23:09/02/2026
720 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار دەربارەی دۆخی عێراق كۆبوونەوە و جەختییان لە گرنگی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆک وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و ناوچەکە کرا و جەختیش لەسەر پێویستی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی و پاڵپشتیکردنی رێوشوێن و هەنگاوەکانی حکومەت کرایەوە بۆ بەهێزکردنی رۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکەدا.
بەپێی راگەیەندراوەكە،
جەختکرایەوە لەسەر پابەندبوونی حکومەت بە سیاسەتی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی دەرەوە
و هەڵوێستی پاڵپشتیکراو بۆ وتوێژ لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و چەسپاندنی ئاسایش و
سەقامگیری ناوچەیی.
لە بەشێکی تری
دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کرایەوە، بۆ پێکهێنانی
حکومەتێک کە توانای درێژەدانی بە پڕۆسەی گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری هەبێت و لە
قۆناغی داهاتوودا خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.