PM:04:06:09/02/2026
356 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی شاری بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٢٤ هەزار و ٤٣٠ نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە ١٧ هەزار و ٧٥٤ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و ٧٠٢ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و ٩١٨ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وتی، مانگی رابردوو پێنج هەزار و ٢٠٩ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە هەزار و ٥٢٦ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و ٨٩٣ نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و ٥٠٦ نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و ٦١٠ نەخۆش لە بەشی هەناوی و ٤٧٣ نەخۆش لە بەشی شكاوی و ٤٨٤ نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار ٩٧٣ نەشتەرگەری جۆراوجۆر
ئەنجام دراوە كە ٢٢٣ نەشتەرگەری فریاكەوتن و ١١٨ نەشتەرگەری قەستەرە و ٧٦ شەبەكە و
باڵۆن و ٦٣ نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار ٦٤ هەزار و ٢٧٩ شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و ٤٩٢ هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها ١٠ هەزار و ٦٤٥ تیشك
و ٣٩٣ ئیكۆ و دوو هەزار و ٢٤٦ سۆنەر و ٦٤٩
چارەسەری سروشتی كراوە.