سەردێڕ:

شاخەوان عەبدوڵا: لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەوتووین بەڵام کۆدەبینەوە

PM:03:45:09/02/2026

2520 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەیشتونەتە رێككەوتن، بەڵام كۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی، لە داهاتوودا پارتی و یەکێتی بەیەکەوە و بە جیاش و لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا کۆدەبنەوە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار.

وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی پرسی سەرۆک کۆمار تەنها کورد نیە بەڵکو پۆستی سەرۆک وەزیرانیشە.













گەلەری