سەردێڕ:

لێدوانێکی نوێی ئەردۆغان بووە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای لیرە

PM:08:09:08/12/2021

27424 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لێدوانەی نوێیەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بووەتە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای لیرە بە رێژەی ٢٪ کاتێک دووبارە پابەندووبنی نیشاندایەوە بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود.


لیرەی تورکی پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، جارێکی دیکە بە ڕێژەی ٢.٤٥ دابەزی و گەشتە هەزار و ٣٧٥ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا هەزار و ٣٤٥ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ئەمساڵدا ٤٦٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و گەشتووەتە هەزار و٤٠٠ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە، هۆکاری جارێکی دیکە دابەزینی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتێک ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەوحەوە گەڕایەوە تورکیا و وتی کە پابەند نابێت بە حوکمە ئەوروپییەکانەوە کە باسی لە ئازادکردنی عوسمان کەڤاڵا و سیاسەتمەداری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش دەکەن و حوکمەکانیان لەلایەن دادگای تورکیاوە دەبێت.

هاوکات لەبارەی بەهای لیرەشەوە رایگەیاند کە پەیوەست دەبێت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوودەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمجومەنی ئەوروپا تورکیای ئاگادارکردەوە لەوەی رێکار دەگرێتەبەر بەرامبەر بە شکستهێنان لە ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵادا و داوای لە ئەنقەرەش کرد سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.

ل.ل












گەلەری