AM:01:03:06/02/2026
1364 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان مسۆگەر کراوەو بەپێی خشتەی دیاریکراو خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە گوایە مانگی داهاتوو مووچە دابەشناکرێت و خەزێنەکان بەتاڵن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو زانیاریانە ناڕاستن و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان مسۆگەر کراوەو بەپێی ڕێکار و خشتەی دیاریکراو خەرج دەکرێت".