لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و ئەم هەنگاوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە ئازادیی میدیا و ئازادیی رادەربڕین و پێشێلکارییەکی روونی دەستووری و نێودەوڵەتیە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی دەکەن و مەحکومی دەکەن هەروەها نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن، چونکە ئەم هەنگاوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە ئازادیی میدیا و ئازادیی رادەربڕین.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، ماددەی (٣٨) لە دەستووری کۆماری عێراق بە روونی ئازادیی دەربڕینی بیرورای
بە هەموو شێوەکان، و ئازادیی رۆژنامەوانی، چاپ، ریکلام و میدیا پشتڕاست کردووەتەوە،
بەو مەرجەی نەبێتە هۆی تێکدانی رێکخستنی ئادابی گشتی، هەروەها ماددەی (٤٦) لە هەمان
دەستوور ئاماژەدەکات کە هیچ سنووردارکردنێک لە ماف و ئازادییەکان نابێ هەبێت.
هەروەها یاسای رۆژنامەوانی
ژمارە (٣٥) ی ساڵی ٢٠٠٧ لە ناوەڕۆکیدا پاراستنی مافی رۆژنامەوانی پشتڕاستکردووەتەوە
هەروەها هەر کردارێکی زۆرملێیی دژی رۆژنامەوان یان دامەزراوەی میدیایی قەدەغە
کردووە، تەنها بە پێی یاسا و بە بڕیاری دادگا رێگەدەدرێت سزا بەسەر دەزگای میدیایی
بسەپێنرێت .
هەروەها ئەم کردارەی داخستنی نوسینگەکانیئێن ئاڕ تی دژ بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە، بە تایبەتی ماددەی (١٩) لە پەیماننامەی
نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان، کە عێراق پەسەندی کردووە و بووەتە
بەشێک لە سیستەمی یاسایی وڵات.
لە کاتێکدا ئینیستوتی
مافە نێودەوڵەتیەکان جەخت دەکاتەوە کە هەر کێشە یان تۆمەتێک دژی هەر کەناڵێکی میدیایی
پێویستە تەنها لە رێگای دادگاوە بێت، سنووردارکردنی کاری رۆژنامەوانی یان بێدەنگکردنی
دەنگە میدیاییە رەخنەگرانەکان، چونکە ئەمە کاریگەرییەکی مەترسیدار هەیە لەسەر ژینگەی
دیموکراسی و ناوبانگی هەرێم لە بواری رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتیەکان داوا دەکات:
یەکەم: کردنەوەی دەستبەجێی ئۆفیسی کەناڵیئێن ئاڕ تی بەبێ هیچ قەید و مەرجێک.
دووەم: دوورخستنەوەی دەزگاکانی ئەمنی لە دەستتێوەردان لە کاری میدیا و ڕێزگرتن
لە سەربەخۆییان .
سێیەم: پابەندبوونی دام و دەزگاکانی ئەمنی و حکومەت تەواو بە ڕێنماییە یاسایی
و دەستوورییەکان و نەئەنجامدانی هیچ هەنگاوێک دژی دامەزراوە میدیاییەکان، تەنها بە
بڕیاری دادگا دەبێ ببێت .
ئینستیوتی مافە
نێودەوڵەتیەکام بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووری
تەواو دەخاتە سەر ئەو لایەنەی ئەم هەنگاوەی ناوەو ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتیەکان جەخت دەکاتەوە کە ئازادیی ڕۆژنامەوانی ئیمتیاز
نییە لە لایەن دەسەڵاتەوە بدرێت، بەڵکو مافێکی ڕەسەن و بنچینەیەکی سەرەکییە بۆ هەر
سیستەمێکی دیموکراتی کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرێت.