PM:09:36:05/02/2026
668 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، لە هەولێرە بۆ ئەوەی رێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە جێبەجێبكرێت و لە هەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی كورد لە سوریا. لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاند، "فەرەنسا بەردەوام پشتوانی كورد بووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤانی بارزانی رایگەیاند، وڵاتەكەی دۆستی نزیكی هەرێمی كوردستانە و لە بەرژەوەندی هەرێم و بەغدایە گفتوگۆی بنیادنەرانە ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد،
لە هەولێرە بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە جێبەجێ بكرێت و لە هەوڵەكانیان
بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی كورد لە سوریا، پێویستە كورد ڕۆڵی كاریگەری لە سوریادا
هەبێت. هەروەها "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانم دڵنیاكردەوە كە
پشتوانی كورد دەبین".
لایخۆیەوە نێچیرڤان
بارزانی لە میانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی، "فەڕەنسا بەردەوام پشتوانی
كورد بەوە" و جەختیان لە جێیەجێكردنی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە
كردووە و لەگەڵ چارەسەكردنی كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە، كە سەرۆك ماكرۆنیش رۆڵێكی
سەرۆكی لە رێككەوتنەكە و ئاگربەستدا بینی.