سەردێڕ:

پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرپرسانی ئەمریکا پرسی سەقامگیری دراویان تاوتوێ کرد

PM:07:46:05/02/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی و گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دراو و ئابووریی عیراقیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەسەر پرسی سەقامگیری دراو لە عێراقدا، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمیکا کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی ئەمریکی دەستخۆشی لە چاکسازییەکانی بانکی ناوەندی و پەرەسەندنی پرۆسەی گواستنەوەی دەرەکی و رێکخستنی فرۆشتنی دۆلار بەپێی ستانداردە جیهانییەکان کرد، هاوکات جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگییە بەرهەمدارەکانی نێوان وەزارەتی خزێنەی ئەمریکا وبانکی فیدراڵیی عیراق کردەوە.

لە بەرانبەردا پارێزگاری بانکی ناوەندی سوپاسی پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ئەمریکای کرد و جەختی لەسەر پلانی چاکسازیی بانکی کردەوە بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی کە لەگەڵ پێویستییەکانی ئاسایش و سیاسیی وڵاتدا بگونجێت.













گەلەری