لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا هاوبەشدا لە بەغدا، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەرەنسا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ کرد و نیگەرانیی خۆیان نیشاندا سەبارەت بە دۆخی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا وتی، ناوچەكە لەژێر چەكوشی شەڕو ئاشتیدایە و پێویستە چارەسەری كێشەكان لەرێگەی دانوستانەوە بێت نەك توندوتیژیی، هەروەها عێراق پشتیوانی دانوستانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەكات كە بڕیارە لە عومان بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،
دوورخستنەوەی ناوچەكە لە ئاگری شەڕ ئەركی هەموو وڵاتانە و لە ئێستاشدا ناسەقامگیری
لە سوریا كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەكە و بەتایبەتیش عێراق دەبێت.
فوئاد حسێن وتیشی،
"وەزارەتی بەرگری گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای تالیس-ی فرەنسی بۆ كڕینی راداری
سەربازی واژۆ كرد".
لایخۆیەوە ژان
نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ویئ، "عێراق قۆناغێکی گرنگی چاکبوونەوە و
بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت کە جێگەی ئومێدە."
ناوبراو
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی لە بەستنی خولی سێیەمی کۆنفرانسی
بەغدا دەکات لە کاتێکی گونجاودا، کە ئامانج لێی پتەوکردنی دیالۆگی هەرێمایەتییە.