PM:05:15:05/02/2026
1100 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی هەماهەنگی پیشەسازی عێراق، هەریەك لە وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سروشتییەكانی راسپارد بۆ بەدواداچوونی دابینكردنی گازی شل بۆ كارگەكانی خشت لەهەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی هەماهەنگی پیشەسازی بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا
دەنگدرا بە راسپاردنی هەریەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی
بە دووبارە لێكۆڵینەوە لەبابەتی دابینكردنی گازی شل بۆ كارگە مۆڵەتپێدراوەكانی خشت
لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش لەكاتێكدا
دێت، رۆژی چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەكۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی
عێراق لەگەڵ لیژنەی باڵای چاكسازی لە باجدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە وەزارەتی
دارایی و دەستەی باج بۆ پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی باج لە هەرێم،
بە مەبەستی گەشتن بە قۆناغێكی پێشكەوتوو لە یەكخستنی رێكارەكانی باج لەنێوان هەردوولادا.