سەردێڕ:

پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن چۆن دابەشدەکرێت؟

PM:04:51:05/02/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دراوە و لە رێگەی ماستەر کاردەوە پاداشتەکەیان وەردەگرن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، هەر کارمەندێکی کۆمسیۆن کە لە رۆژی دەنگدان کاریکردووە ماستەرکاردێکی بۆ دروستکراوە کە بڕی پاداشتەکەی تێدایە و دەتوانێت وەریبگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کارمەندێک بەگوێرەی کارەکەی لە رۆژی دەنگداندا پاداشتەکەی وەردەگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بڕیار دراوە و پارە نەگەیشتووە هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.













گەلەری