PM:04:40:05/02/2026
780 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت، بەشێکی رێگەی تەنگی سەرتەک رۆچووە و هاتووچۆکردن تێیدا مەترسیدارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، رێگەی سەیرانگای سەرتەک (تەنگی سەرتەک) بەهۆی رۆچوونی بەشێکی زەوییەکەوە زیانی پێگەیشتووە، ئەمەش مەترسیی بۆ شۆفێران دروست کردووە، بەتایبەتی بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان.
راگەیاندنی
هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندانی هاتووچۆی مەیدان گەیشتوونەتە
شوێنەکە و بەربەستیان بۆ ئەو بەشە زیانلێکەوتووەی رێگەکە داناوە.
هاوکات هاتووچۆ
داوا لە شۆفێران دەکات تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگەکە چاک دەکەنەوە،
بەوپەڕی وریاییەوە هاتووچۆ بکەن و پابەندی رێنماییەکان بن، تاوەکو گیان و سامانیان
لە هەر رووداوێکی هاتووچۆ پارێزراو بێت.