سەردێڕ:

نرخی تەماتە گران دەبێت

PM:04:03:05/02/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، نرخی تەماتە بەرزدەبێتەوە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی.


ئەمڕۆ پێنجشيممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا تەماتەی خۆماڵی نییە و ئەوەی هەیە لە بەسڕەوە دێت ئەوەش بڕەکەی کەمە بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردن نرخەکەی بەرزدەکاتەوە.

وتیشی، ئێستا نرخی یەک کیلۆ تەماتە لە عەلوە ٥٠٠ تاوەکو ٦٠٠ دینارە و پێشبینیدەکەین دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ببێت بە ١٠٠ دینار و بە هەزار و ٥٠٠ یان هەزار و ٦٥٠ دینار بگات بە دەستی هاوڵاتییان.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە سبەینێوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتێکی نادیار رادەگیرێت.













گەلەری