سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

PM:03:57:05/02/2026

576 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێک گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا کۆبووەوە و بڕیاریشە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە .


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاژانسەکانی هەواڵ وتیان، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە گەشتەکەیدا دوای سەردانیکردنی سوریا، بڕیارە سەردانی لوبنان وعێراق و هەرێمی کوردستانیش بکات.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، بەدواداچوونە بۆ پرسی چەکداماڵینی حزبوڵای لوبنانی و پرسی کوردانی رۆژئاوای کوردستان. لەسەر پرسی کوردانی رۆژئاواش وابڕیارە لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە.













گەلەری