PM:03:43:05/02/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
پێشەوا هەورامانی وەڵامی محەممەد حەلبوسی دەداتەوە و دەڵێت، هەولێر پێشوازیی لە شۆڤێنییەکی گەندەڵ ناکات کە بەرپرسە لە بردنی ملیۆنەها دۆلاری عێراق و لێرە شوێنێک بۆ کەسانێک نییە کە چاکەی لەبەرچاو نەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە وەڵامی بۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم وتی، هەولێریش پێشوازیی لە کەسانی وەک ئەو ناکات.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەکرد، تۆ نوێنەرایەتی ئەو ئایدۆلۆژیای
شۆڤێنیستیە دەکات کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت، بۆ ئەو ملیۆنەها
دۆلارەی لە رێگەی گەندەڵیەوە بەدەستی هێناوە، بە قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی
عێراق، بەردەوامبوونی کەسانی وەک ئەوان، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا
لە عێراقدا هەڵنەوەریووە. پێویستە پەند و وانە لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی
کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیە و ئەو زۆر لەوە بێبایەخ ترە سنوورێک
بۆ ئیرادەی دابنێیت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حەلبوسی وتی، هەرگیز سەردانی هەولێر ناکات و
پێویستە ئەو تێڕوانە خۆبەلزانیەش بگاتە ئاستێكی واقیعی.