بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوریا کوردێک پۆستی پارێزگاری حەسەکەی وەرگرت، نورەدین عیسا کێیە؟
ناوی تەواوی نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌دە و ناسراوە به ئه‌بو عومه‌ر خانیكا، ساڵی ١٩٦٩ له قامیشلۆ له‌دایكبووە و تەمەنی ٥٦ ساڵە.
بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ئه‌ندازیاری
میكانیكی و كاره‌بایی له زانكۆی دیمه‌شق بەدەستهێناوە، تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ چەندین
پۆستی جۆراوجۆری حکومیی لە حەسەکە و قامیشلۆ هەبووە.
لەگەڵ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
لە رۆژئاوای کوردستان چووە ریزەکانیانەوە، یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات ناسراو بە (هه‌سه‌ده).
له مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٥ بوو بە به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی هەسەدە و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده بووە، ٤ـی ٢ـی ٢٠٢٦ وەکپارێزگاری نوێی حەسەکە دەستبەکار بوو.