PM:01:01:05/02/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم وتی، ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە به‌راورد به پله تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
وتیشی، سبه‌ینێ ئاسمان
نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌كاته‌كانی ئێواره بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌ئه‌نجامی
كاریگه‌ری نزمه په‌ستانێكی باكووری ده‌ریای ناوه‌راست شه‌پۆلێكی دیكه‌ی نمه
باران و به‌فر له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، بۆیه له‌كاته‌كانی
دره‌نگانی شه‌و نمه باران و له‌گه‌ڵ به‌فرێكی كه‌م، سه‌ره‌تا له‌ناوچه شاخاوییه
سنووریه‌كانی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، پاشان بۆ كاته‌كانی
رۆژی شه‌ممه كاریگه‌ریه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ٩ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٥ پلەی سیلیزی