سەردێڕ:

لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ: داخستنی زۆرەملێی نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی؛ پرۆسەیەکی ئاشکرای سانسۆرکردنە

PM:12:39:05/02/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) دەڵێت، تووشی سەرسوڕمان بووە لە داخستنی زۆرەملێی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمە پرۆسەیەکی ئاشکرای سانسۆرکردنە و پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کپکردنی و بێدەنگکردنی میدیای سەربەخۆ.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) وتی، داخستنی تەواوی دامەزراوەیەکی میدیایی بەهۆی وێنەیەکی لێڵکراوەوە (تەڵخکراو)، وەڵامێکی نادادپەروەرانەیە کە خودی یاسای ڕۆژنامەنووسی هەرێمیش پێشێل دەکات.

وتیشی، دەبێت دەسەڵاتداران دەستبەجێ رێگە بدەن ئێن ئاڕ تی بکرێتەوە و کۆتایی بهێنن بە هەراسانکردنی رۆژنامەنووسان لەسەر شێوازی و بژاردەی رۆژنامەوانیی خۆیان.













گەلەری