سەردێڕ:

کارەبای سلێمانی: زیاتر لە ١٥ هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە

PM:12:03:05/02/2026

700 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری ووزە، لە سنوورەکەیان ، ساڵی رابردوو زیاتر لە (١٥ هەزار) هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئامارێکدا وتی، كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ كۆی هاوبەشانی كارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی (٥٤٠ هەزار و ٣٨٥) هاوبەش بووە و لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ زیادیكردووە بۆ (٥٥٥ هەزار و ٥٢٠) هاوبەشی كارەبا، بەوەش ساڵی رابردوو (١٥ هەزار و ١٣٥) هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.

هەر بەپێی ئامارەكه‌، لەو رێژه‌یه (١٠ هەزار و ٦٨٤)ـیان‌ هاوبەشی ماڵان بوون كە كارەبایان وەرگرتووە و تۆماركراون.













گەلەری