AM:11:47:05/02/2026
648 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوریا کوردێک پۆستی پارێزگاری حەسەکەی وەرگرت، لە لێدوانێکیشدا نورەدی عیسا پارێزگاری نوێی حەسەکە وتی، ئەمە بەرهەمی ١٤ ساڵ بەرخۆدانی کوردە و شانازییە بۆمان.
دوای ئەوە بە فەرمی حکومەتی کاتی سوریا نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌دی وەک پاریزگاری حەسەکە پەسەندکرد، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە حەسەکە پێشوازی لێ‌کرا و دەستبەکاربوو، نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان و هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە لەم پێناوەدا قوربانییان داوە و دەبێت پێکەوە لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی دیکەی حەسەکە کار بۆ خزمەتکردنی هەمووان بکەن.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د، ناسراوە به
ئه‌بو عومه‌ر خانیكا، له ساڵی ١٩٦٩ له شاری قامیشلۆ له‌دایكبووه و خاوه‌نی
بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ئه‌ندازیاری میكانیكی و كاره‌بایه له زانكۆی دیمه‌شق. له
ساڵی ١٩٩١ تا ساڵی ٢٠١٢ وه‌ك ئه‌ندازیار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له
حه‌سه‌كه و قامیشلۆ كاری كردوه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا له كاره‌كه‌ی
دورخرایه‌وه، به‌هۆی به‌شداریكردنی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی رژێمی ئەسەد.
نوره‌دین عیسا له سه‌ره‌تای شۆڕشی
سوریاوه له بواری سه‌ربازی و به‌رگری له ناوچه‌كه‌دا كاریكردوه، یه‌كێك بوه
له دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥
بووه‌ته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی
گشتیی هه‌سه‌ده بووه.