AM:11:22:05/02/2026
688 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی عێراق، سوریا و هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاژانسەکانی هەواڵ وتیان، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە گەشتەکەیدا سەردانی هەریەکە لە سوریا، عێراق و لوبنان دەکات و بڕیاریشە لە دوای ئەو وڵاتانە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
باس لەوەشکراوە، هۆکاری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا،
بەدواداچوونە بۆ پرسی چەکداماڵینی حزبوڵای لوبنانی و پرسی کوردانی رۆژئاوای
کوردستان. لەسەر
پرسی کوردانی رۆژئاواش وابڕیارە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە.