سەردێڕ:

دارایی هەرێم: ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا کرا

AM:10:55:05/02/2026

852 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکی هەفتەیەک لە دواخستنی داریی هەرێم ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا کرد، چاوەڕێش دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو پارەی موچەی مانگی یەکی هەرێم بنێردرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی،١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆیان بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا کردووە، چاوەڕێش دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە لقی سلێمانی بانکی ناوەندی هەرێم کردووە کە بری ٤٨ ملیار دینار بگوازنەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە بانکی منارە، تاکو پشکی گەنجینەی فیدراڵی داهاتی ناوخۆی لێ تەواوبکرێت و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

رادەست نەکردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردووشی رادەست نەکردووە بەوەش داهاتی ناوخۆی سێ مانگ نادیارە.














گەلەری