AM:10:47:05/02/2026
660 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەمساڵ چوار ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی دانەوێڵە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، وەزارەتی بازرگانی خۆی بۆ وەرزی بازاڕکردن لە مانگی نیسانی ٢٠٢٦ ئامادە دەکات، لەگەڵ شوێنی هەڵگرتنی پێویست دوای ئەوەی نزیکەی ١.٥ملیۆن تۆنیان بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی سێ پشکی داهاتوو.
پێشبینیشی کردووە،
بڕی ئەو گەنمەی کە بۆ وەرزی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە لە نێوان سێ ملیۆن و ٥٠٠
هەزار بۆ چوار ملیۆن تۆن دەبێت، بەپێی پلانێکی کشتوکاڵی کە سیستەمی ئاودێری مۆدێرن
بەکاردەهێنێت بە مەزەندەکردنی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای
دانەوێڵە ئەوەشی خستوەتەروو، پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆدا، کە لە ساڵی
٢٠٢٤ بە تەنها لە چوار ئاش دەستیپێکرد، بازدانێکی جۆریی بەخۆیەوە بینیوە، کە گەیشتووەتە
٤٣ کارگەی کارپێکردن بە توانای بەرهەمهێنانی جیاواز، روونیشی کردەوە کە "هەندێک
لەو ئاشانە توانای کارکردنیان هەیە تا سێ هەزار تۆن لە رۆژێکدا".