PM:12:33:04/02/2026
1160 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی رەتی دەکاتەوە لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداری توندییان پێدرابێت، سەبارەت بەدەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوتی عێراق و دەڵێت، تەنها چەند پرسێکی تەکنیکیان تاوتوێ کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی تەنها چەند پرسێکی تەکنیکی بووە و رەتیکردووەتەوە، باسیان لە هەڵبژاردنی نوری مالیکی و دەستبەسەرداگرتنی داهاتی نەوت کردبێت.
ناوبراو، جەختیشیکردووەتەوە، "لەگفتوگۆکاندا
باسیان لە هیچ پرسێکی تر نەکردووە، کە رەهەندی جیاوازی هەبێت."
ئەمەش لە دوای ئەوە دیێت، ئاژانسی بلۆمبێرگ،
بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئەمریکا بە عەلی عەلاقیان وتووە، ئەگەر نوری مالیکی ببێتەوە
بە سەرۆک وەزیران، واشنتن دەست دەگرێت بەسەر تەواوی داهاتی نەوتی عیراقدا و
رێگری دەکات لە گەیشتنی دۆلار بە بەغدا.