PM:12:22:04/02/2026
1144 جار خوێندراوەتەوە
دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا نرحى ئۆنسەیەک زێڕ بە خێرایى دابەزى و زیاتر لە ٩٠٠ دۆلاری لێبووەوە، لە دوێنێوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆش ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سەروو پێنج هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانی زێڕ و کانزا بەنرخەکان، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج هەزار و ٨٤ دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.
ئەم بەرز
بوونەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى ٥٠٠ دۆلار
بەرز بووەتەوە.
شارەزایانیش
دەڵێن، زۆر هۆکار هەن کە پەیوەندیان بە هەڵبەز و دابەزى نرخى زێڕەوەیە، بەڵام
بەرزبوونەوەکەى ئەمجارە پەیوەستە بە ناکۆکییە نوێکەی نێوان ئێران و ئەمریکا.
سەندیکاى
زێڕەنگەران، نرخى ١٠٠ دۆلارى بە ١٥٠ هەزار دینار دیاریکردووە بەمەش نرخى ئۆنسەیەک
زێڕ لە بازاڕدا بەمشێوەیە دیاریکراوە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ١٥٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١١٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٥٥ هەزار دینارە.