PM:12:14:04/02/2026
656 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە، بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەبشیر یا عێراق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە رۆژنامەی سەباحی وت، "بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی دەرئەنجام و پێشنازەکانی سەردانی ئەو شاندە بکەن کە ٢ـی ئەم مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "هەر لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵ دەدرێت کۆتا وادە بۆ
یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماریش دابنرێت کە لە دوو رۆژ تێپەڕ نەکات."
لەبارەی پۆستی
سەرۆک وەزیرانیش، باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا پێداگرن لەسەر کاندیدبوونی نووری
مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و ئەوەش تەوەرێکی تری گفتوگۆکان دەبێت، لەوانەیە لە
دەرئەنجامی گفتوگۆکان، ئەم بابەتەش گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا بهێنێت بەڵام ئەوەش
یەکلایینەبووەتەوە و رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.