سەردێڕ:

بەرپرسێکی پارتی لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک کۆمار کشایەوە

PM:12:44:24/01/2026

1076 جار خوێندراوەتەوە

نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نەوزاد هادی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاری کشانەوەکەی لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پشتگیریکردن لە فوئاد حسێن، کاندیدی فەرمی پارتی بۆ هەمان پۆست هاتووە.

ناوبراو جەختیشیکردەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ یەکخستنی ریزەکانی پارتی و سەرخستنی کاندیدی دیاریکراوی حزبەکەیانە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا.

بە کشانەوەى نەوزاد هادى، پارتى و یەکێتی هەریەکەیان بە بەربژێرێکى فەرمى دەچنە پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارەوە.













گەلەری