PM:12:33:24/01/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، ٩٧ کۆچبەری دیکەی کورد کە لە لیبیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەوەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ١٩٧ کۆچبەر.
ئەمرۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، دووەم قۆناغی کۆچبەرانی عێراق لە لیبیاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەڕێندرانەوە بۆ هەولێر.
باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی
یەکەم گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ عێراق ئەنجامدرا و لە قۆناغی یەکەمدا
١٠٠ کەس گەرێندرانەوە، ئەمڕۆش ٩٧ کۆچبەری دیکە کورد گەرێندرانەوە بۆ هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ١٩٧ کۆچبەر کە لە
دوو گەشتی ئاسمانی عێراقدا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە بەڕێوەچوو.