نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٩٨٦ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٤٨ هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی شەممەى رابردوو بە ٩٦٥ هەزاز دینار بوو.
سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە
بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە دیارکردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ٩٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٩٥ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە،
بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.