سەردێڕ:

وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا کرا

PM:12:10:24/01/2026

1148 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە دارایی عێراق وتی، لە دوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات و مووچەی هەرێمیش دوای ناردنی لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ دەنێرن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، لە دوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی مانگانە لە ١٨ـی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجیەکان لەوانەش دەرماڵەی بڕوانامەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کەمێک دابەشکردنی مووچە دوا کەوتووە و لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.

سەبارەت بە ناردنی مووچەی هەرێم، ئەو چاوگە باسی لەوەش کرد، دوای ناردنی لیستی موچوەی ئەم مانگە و رادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم کە ١٢٠ ملیار دینارە مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت و رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.













گەلەری