سەردێڕ:

ئیلهام ئەحمەد: ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت بەتەواوی لە کۆبانێ بڕاون

AM:10:42:22/01/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، ماوەی چەند رۆژێکە گەمارۆی شاری کۆبانێ بەردەوامە. بەهۆی ئەم گەمارۆیەوە، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت بەتەواوی لە شارەکەدا بڕاون و دانیشتووانەکەی لە دۆخێکی سەختدا دەژین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X وتی، کردەوەکانی هێزە چەکدارەکانی دیمەشق "تاوانی جەنگە".

دەشلێت، گەمارۆدانی خەڵکی سڤیل و بێبەشکردنیان لە پێداویستییە سەرەکییەکان، جۆرێکە لە سزادانی بەکۆمەڵ کە دژ بە هاووڵاتیانی شارەکە پەیڕەو دەکرێت.

هاوکات، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد، بەپەلە دەستتێوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر کۆبانێ.













گەلەری