سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: گەڕاندنەوەی کۆچبەرە کوردەکان لە لیبیاوە بۆ عێراق دواخرا

AM:10:19:22/01/2026

548 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، دوو گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کورد کە لە لیبیا دەستبەسەر کراون بۆ عێراق دواخرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای لیبیا و هۆکاری دیکەی تەکنیکی، دوو گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی کور کە بڕیاربوو بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق لە لیبیاوە دواخران.

وتیشی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامە لە هەوڵە نیشتمانییەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە شێوەیەک کە سەلامەتی و ئاسایشیان مسۆگەر بکات.













گەلەری