نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار و ھەزار و ٨٧٠ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٨٠ دۆلاری چووەتە سەر و بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و حەوت هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ١٧٦ هەزار دینارە