PM:03:10:17/01/2026
928 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، چەکدارانی سوریا رێککەوتنیان شکاندووە و پێش کشانەوەی هێزەکانیان چوونەتە دێرحافر و مەسکەنە و بەهۆی پێکدادانیشەوە شەهیدیان داوە لە کاتێکدا ٤٨ کاتژمێر بۆ کشانەوە دانراوە، سوپای سوریاش دەڵێت، هەسەدە پردی شوعەیبی لە رەققە تەقاندوەتەوە و رێککەوتنی پێشێل کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێکدادانەکانی عەفنانی رۆژئاوای رەققە، دوای هێرشێکی ناپاکانەی چەکدارانی دیمەشقبووە بۆسەر سەر پێگەکانی شەڕڤانان، کە ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتننامەی نێوەندگیری نێودەوڵەتیی بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ڕێککەوتنەکەدا ئاگربەست و وادەی ٤٨ کاتژمێری بۆ
کشانەوەی هێزەکانمان لە شارۆچکەکانی دێرحەفەر و مەسکەنە دیاریکراوە، بەڵام حکومەتی
دیمەشق پێش تەواوبوونی کشانەوەکە کاروانی سەربازی و چەکی قورس و تانکی بۆ ناوچەکە
جێگیرکرد و هێرشیکردە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەڕڤانمان شەهیدبوون
و برینداربوون".
باسی لەوەشکردووە، "بەرپرسیارییەتی تەواو لە ئەستۆی هێزە نێوەنگیر و
پشتیوانەکانی رێککەوتنەکەیە بۆ راگرتنی گرژییەکان و داوایان لێدەکەین هەرچی زووە دەستوەردانی
بەپەلە بکەن بۆ پەرەنەسەندنی شەڕ و راگرتنی پێشێلکارییەکان".
لەلایەکی دیکەوە سوپای سوریا رایگەیاند، هەسەدە رێککەوتنی شکاندوە پردی شوعەیبیان
لە رەققە تەقاندووەتەوە.