PM:02:49:17/01/2026
1560 جار خوێندراوەتەوە
وەک کاردانەوەیەک بۆ کۆبوونەوەکەی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی، یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەوەی لای ئێوە خەیاڵە لای بارزانی بەتاڵە. بەرپرسێکی پارتیش بە میدیای حزبەکەی وتووە، نیگەرانن لە کۆبوونەوەکە ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی نمایشی سیاسییە و هیچی لێ بەرهەم نایەت.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، رێباز حەملان، یاریدەدەری مەسرور بارزانی لەسەر کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید وتی، مەسعود بارزانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوەیی گەلی کوردە، تا مافەکانیان بەدەستوور و یاسا بچەسپێنرێت و کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی زیاتر دروست نەبێت.
یاریدەدەرەکەی
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردووە، ئەوەی لای ئێوە خەیاڵە لای بارزانی بەتاڵە.
هاوکات بەرپرسێکی
پارتی بە میدیای حزبەکەی وتووە، نیگەرانن لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار
عەبدولواحید و ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات نمایشی سیاسییە و هیچی لێ بەرهەم
نایەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نیگەرانن لە یەکێتی چونکە
نزیکبوون لە پێکهێنانی حکومەت.