ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە و میللەتی کورد لەکۆنەوە گرنگییەکی زۆری داوە بە چلەی زستان، کە ناوی بەخۆیەوەیە و ماوه‌كه‌ی ٤٠ رۆژه، وەرزی زستان بە گشتیی ٩٠ رۆژە ، ٢٥ رۆژی سەرەتا و ٢٥ رۆژیش كۆتایی نێوانی ٤٠ رۆژەكەی ناوەڕاست دەبێتە چلەی زستان.
ساڵانە چلەی زستان لە بەرواری ١٥ـی ١ـەوە دەست پێدەکات واتا ٢٥ رۆژ دوای هاتنی وەرزی زستان چلەیە و بە سەختترین و ساردترین ماوەکانی زستان و ساڵ دادەنرێت.
له رابردوودا و كورده‌واری خۆمان، ئه‌وه‌ی
توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوبێت، له وەرزی زستاندا به‌گشتی و له چله‌دا به‌تایبه‌تی،
بایه‌خی زۆر دەدرێت به بە خواردنە کوردەوارییەکانی وەک ترخێنە و کفتە و قاز و قەل،
هەروەها شه‌وچه‌ره به تایبه‌ت مێوژ و گوێز و بادام.
هەروەها، لەناو
كوردەوارییدا دوو جۆر چلە هەیە، كە پێیان دەڵێن چلەی گەورە و چلەی بچووك ، ئەو
جیاوازییەش بۆ كەشوهەوای ناوچەكان دەگەڕێتەوە .
ساڵانە لە چلەی زستاندا نزمەپاڵەپەستۆ
دروستدەبێت شەپۆلی چلەشۆری پێدەڵێن، لەدوای چلە زۆر ساڵ باران و بەفر
دەبارێت، کە پێشینان هەرجارەو ناوێکیان بۆ داناوە و پێیدەڵێن شینی چلە، ده‌رباره‌ی
چله‌ی زستان پێشینانی كورد وتوویانه، ئه‌مسه‌ری چله و ئه‌وسه‌ری چله، تیایدا ده‌بارێت
به‌فرێكی زله، یان ئه‌مسه‌ری چله و ئه‌وسه‌ری چله، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی به‌فرێكی
زله.
ئەو ماوەیەی چلە بە ساردترین و
سەخترین کاتی زستان دادەنرێت و کۆتا رۆژی چلەی زستان دەکەوێتە ٢٤ـی شوبات.