PM:11:18:16/01/2026
2072 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی کاتیی سوریا فەرمانی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٦ـی دەرکرد كه تیایدا هاتوه، هاوڵاتیانی کورد لە سوریا بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاوی گەلی سوریان و شوناسی کولتوری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی هەمەچەشن و یەکگرتوی سوریا.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەحمەد شەرع مەرسومی کۆماریی ژمارە (١٣)ی له‌باره‌ی كورد واژۆكرد، كه نۆ خاڵ له خۆده‌گرێت و لە فەرمانەکەدا زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی ناسێندرا، رێگەش ده‌درێت لە قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان لەوناوچانەی کە کورد رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوان پێکدەهێنێت بخورێنرێت، چ لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیختیاری یان وەک چالاک رۆشنبیری پەروەردەیی.
لە مەرسوومەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی نه‌ورۆز (٢١ـی ئازار) ده‌كرێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌وپێیه‌ی جه‌ژنێكی نیشتیمانیه، هه‌روه‌ها دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەڕەنگیی کولتوری و زمانی و مافی هاوڵاتییانی کورد بۆ زیندوکردنەوەی کولتور، هونەر و پەرەپێدانی زمانی دایک.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرجەم یاسا و رێکارە تایبەتەکانی سەرژمێریی ساڵی ١٩٦٢ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و ناسنامه‌ی سوری ده‌درێته هەمو کوردانی بێ ناسنامە.
له فه‌رمانه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه، "دامەزراوە میدیایی و پەروەردەییەکانی دەوڵەت پێویستە وتارێکی نیشتمانیی گشتگیر پەیڕەو بکەن و هەرجۆرە جیاکارییەک لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان زمانی قەدەغەیە".