PM:11:39:16/01/2026
1812 جار خوێندراوەتەوە
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، لە ئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە لەلایەن چەکدارەکانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمەشقەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مشه‌و شاری دێرحافر به سه‌ختی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه بۆردومانكرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته دێرحافر و له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبوه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندیی نزیكدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سوریا بۆئه‌وه‌ی گرژییه‌كان زیاتر نه‌بن و هه‌نگاوه‌كانی تێكه‌ڵبونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به سوپای سوریا خێراتر بكرێن و هه‌ردولاش دۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه.