سەردێڕ:

خانەنشینانی هەرێم داوایان لە عێراق کردووە ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوییان بۆ ببەسترێت

PM:12:30:15/01/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

خانەنشینانی هەرێم نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و داوای بەستنی ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی دەکەن هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئار تی وتی، نوسراوەکە ئێستا لای حکومەتی عێراقە و تێیدا داواکراوە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ١٠٠ هەزاری دەرماڵەی بژێوییان بۆ ببەسترێت کە لە ساڵی رابردووەوە راگیراوە، بەڵام تا ئێستا بەغدا هیچ وەڵامێکی خانەنشینانی هەرێم نەداوەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ساڵی رابردوو، فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە نوسراوێک داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ١٠٠ هەزاری دەرماڵەی بژێوی هاوسێوەی خانەنشینانی عێراق بە خانەنشینانی هەرێمیش بدرێت، محەمەد شیاع سودانیش لەسەر داوای سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ، وەزارەتی دارایی عێراقی راسپارد ١٠٠ هەزاری دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبکریت.













گەلەری