AM:11:43:15/01/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ گرفتێک لە رێگەی تاسڵوجە - بازیان نەماوە و لە ئێستادا کراوەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی وتی، پاش ئەوەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا رێگەی تاسڵوجە – بازیان داخرا بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی رێگەکە، ئێستا لەلایەن تیمەکانی رێگاوبانەوە ئەو گرفتە چارەسەرکراوە بە پاککردنەوە و رشتنی خوێ بە رێگەکەدا.
وتیشی، تیمەکانیان
لەو سنوورەدا چاودێریی رەوشی هاتووچۆ دەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، داواکارن
لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن و خێراییەکانیان کەمبکەنەوە لەپێناو
سەلامەتیی خۆیان.