PM:05:11:14/01/2026
1216 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان، باخچه‌كانی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و زانكۆكان بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاردراوە به راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان، باخچه‌كانی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و زانكۆكان، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م بڕیاره كار نه‌كاته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ و ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆكان خۆیان ده‌بێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئه‌م بڕیاره به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدبوونی ئیمام موسای كازم دراوه، له‌گه‌ڵ
به‌رده‌وامبوونی ده‌وام له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ئه‌ركی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.