PM:03:24:14/01/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکان بۆ هاتووچۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری نيیە و تەواوی رێگاکان داخراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی ڕێگاکان بۆ هاتوچۆ، لەلایەن دەروازەی (دەرەجيک تورکيا)، دەروازەی (زێت) ئاگادار كرایه‌وه، کەوا بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاری نيیە و تەواوی ڕێگاکان داخراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران راگه‌یەندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه كردبوو كه هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر زۆر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، هاتووچۆ له ده‌وازه‌كه‌یانه‌وه
نه‌كه‌ن، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانه‌وه.