PM:01:52:14/01/2026
1136 جار خوێندراوەتەوە
دوای سێ مانگ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆبوونەوە و دابەشنەکردنی مووچەکانی ساڵی رابردووی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق. هاوكات وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، خۆیان ئامادە دەكەن لەحكومەتی نوێی عێراقدا دەست بەگفتوگۆكان بكرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریان داوە گفتوگۆی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجە بێت نەک مووچە؛ جگە لەوەی گفتوگۆ لەسەر بەشەبودجەی فیدراڵی هەرێمی کوردستانیش بکرێت".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەوەیشی داوە کە داوا لەعێراق
بکات، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـدا، مافی هەرێمی کوردستان لەدامەزراندن دیاری بکرێت و گفتوگۆ
لەبارەی زیادکردنی داهات و هەناردەكردنەوەی نەوتیش كراوە.
هاوکات دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی
حكومەتی ماوەبەسەرچووش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی، "ئێمە نەك دوو مووچە
بەڵكو حەوت مووچەمان لای بەغدایەو مەبەستمانە داوای هەر حەوت مووچەکە بكەین".
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەحكومەتی نوێی عێراقدا دەست بەگفتوگۆكان
دەكەینەوە و سەرجەم مەلەفەكانی تایبەت بەخەڵكی كوردستان دەبەینەوە بەغدا".