PM:06:01:25/12/2025
624 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق میکانیزمێکی بۆ پۆلێنکردنی ئاستی ژیانی خێزانەکان راگەیاند بەپێی داهاتی مانگانەیان و دەشڵێت، رێژەی هەژاریان لە ٪٢٣ بۆ ٪١٧ کەمبکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان وتی، هێڵی هەژاری بۆ تاکێک مانگانە ١٣٧ هەزار دینارە، بۆ خێزانیش وتی، ئەگەر ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە پێنج كهس بێت، ئەوا هێڵی هەژاری بۆ خێزانەکە ٧٠٠ هەزار دینارە، واتە ئەگەر داهاتی خێزانەکە مانگانە لە ٧٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت، ئەوا خێزانێکی هەژاره.
دەشڵێت، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ستراتیژی کەمکردنەوەی
هەژاریان جێبەجێکردووە و توانیویانە رێژەکە لە سەدا ٢٣ بۆ سەدا ١٧ کەمبکەنەوە،
لەڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کارتی بەشەخۆراک و پاڵپشتیکردنی هەژاران لە
بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیدا.