سەردێڕ:

کارەبای هەرێم: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

PM:05:12:25/12/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر درووستبووە و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا وتی ، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا گاز کەمیکردووە و بووەتە هۆی کەمبونەوەی بڕی هەزار مێگاوات کارەبا.

وتیشی، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.













گەلەری