سەردێڕ:

بەها ئەعرەجی: سوننەکان بە دوو كاندیدەوە دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە

PM:12:10:25/12/2025

708 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێکی سودانی دەڵێت، لە كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا مالیكی و سودانی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ماونەتەوە، وتیشی سوننەکان رێكناكەون و بە دوو كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەها ئەعرەجی، راوێژكاری سودانی وتی، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کاتێکی زۆریان لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و دوو مانگ كات ماوە بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستەکە، تا ئەو كاتەش گۆڕانكاری زۆر دێتە پێشەوە.

وتیشی، ئەمریکا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریكراو ناکەن، بەڵام لەوانەیە رێگری لێبكەن.

دەشڵێت، هێزە سوننەکان لە دوایین کۆبونەوەیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، رێكیش ناكەون و بەدوو كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە.

 













گەلەری