سەردێڕ:

لەبارەی ئارد و مادە خۆراکییەکان دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییان

PM:08:20:08/12/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیای دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، بۆ ماوەی ساڵێک ئارد و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش ماددە خۆراکییەکانیان کۆگا کردووە و دووپاتیشیدەکاتەوە کە کۆگاکردنەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، وەزارەتەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەمنییەتی خۆراکیی لە رێگەی بەرهەمی ناوخۆییەوە بەدیهێناوە.

وتیشی، "کۆگای ماددەی ئاردمان هەیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکی تەواو دابینکراوە، بۆ پاشماوەی ماددە خۆراکییەکانی دیکەش کۆگاکانمان پێویستیی زیاتر لە پێنج مانگ دادەپۆشێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چاودێریکردنی بازاڕیش کارکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت بەردەوامە، ئەویش بەپێی بڕیارەکان لە رێگەی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ٣٧ـی تایبەت بە سیاسەتەکانی هاوردەکردن.













گەلەری